رووداو كادیرێكی بەرهەم ساڵحیشی له خشته‌برد
24/08/2012, 12:00 (GMT+1)

شایانی باسه فازیل نەجیب، کە پێشتر گۆڕان بو دواتر خۆی فرۆشت بە رووداو و هاوڕیەکی نزیکی هێمن لهۆنییە، داوای لە هێمن کردوە بۆ کارکردن لەگەڵ رووداو‌و مووچەیەکی زۆری بۆ بڕاوەتەوە بۆ کارکردن لە تەلەڤزیۆنی رووداو ی نێچیرڤان بارزانی و هێمنیش رازی بووە.
هێمن لهۆنی برازای سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامییە، پێشتر لە گۆڤاری لڤین کاری دەکرد / دواتر بوو بە گۆڕان، دوایی پێچی کرده‌وه خۆی دا له رۆژنامەی رۆژنامە و سایتی سبەی له‌وێ کاری بۆیان کرد، ئینجا دوایی چووە لای خەندانی بەرهەم ساڵح، ئێستاش دەچێتە رووداو، خوا که‌ریمه دوای ئه‌مانه سه‌ر به چ کونێک و به ده‌زگایه‌کی دیکه‌دا ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تەلەفزیۆنەکەی نێچیر رووداو، ماوه‌یه‌ک که‌سانی نه‌فسنزم و که‌سانی ده‌ربار و ناستنزمی زۆری له خۆی کۆکردۆته‌وه، به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردنی که‌سه پیسکه و خۆفرۆشه‌کانه‌وه‌یه، که پاره‌یه‌کی زۆریان بۆ رۆده‌کات و ئه‌وانیش به‌دوایدا راده‌که‌ن، پێشتر چەند کەسێکی تری کڕی لەوانە رەنج سەنگاوی .
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/16589.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






