به ناوی (جی پی ئێس) چەندین ئەفسەر و كادیری فەرماندەی یەكێتی بۆ جاسوسی بهکاریان دههێنن
25/08/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەك بەرپرس لە فەرماندەی گشتی سەر بەیەكێتی نیشتمانی بە كوردستانپۆستی راگەیاند: لە ئەكادیمیای پۆلیس ماوەی 15 رۆژە كۆمەڵێك كادیر و ئەفسەری سەر بەفەرماندەی یەكێتی خراونەتە خولی(جی پی ئێس)هوە، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوە ئەفسەرانە بۆ ئەوە خراونەتە ئهو دەورەوە، بۆ ئەوەی هاوكاری هێزەكانی كۆماری ئیسلامی تیرۆرستی ئیران بكەن و وتیشی جی پی ئێس بۆ كاری جاسوسی و دیاركردنی شوێنی و جێگای گریلاكانی پەژاك بەكار ئەهێنرێت. سەرچاوە بەپرسەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هەموولایەك دەزانن كە یەكێتی و پارتی ناتوانن بە هێزەوە و بە ئاشكرا پێش داگیركەرانی كوردستان بكەون، بۆیە ناچاربوون بەو شێوازە ببنە داردەستی داگیركەران و بەرپرسەكانی یەكێتی بەو هاوكاركردنە و دڵی بەرپرسانی ئێران رازی بكەن لە خۆیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






