یەکێتییەکان لە هەولێر لە ژێر هەڕەشەی پاراستندان
06/12/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەک لە مەڵبەندی هەولێری 3ی یەکێتیی نیشتیمانی پێێ راگەیاندین کەوا لە پێرێوە هێزەکانی پاراستن کەوتوونە چاودێریکردن و چاوسوورکردنەوە لەوانەی کە هاتووچۆی مەڵبەند دەکەن، بەشێوەیەک ناتوانن ئازادانە لە شوێنی خۆیان بجوڵێنەوە و هەمیسە چاویان لەسەریانە و بەدوایاندا دەڕۆن، یەکێک لە ئەندامەکانی مەڵبەند کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکات، وتی پەیوەندییمان بە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیەوە کردووە رەوسی ئەو سووکایەتیی و چاودێرکردنە لە سنووسر چۆتە دەرێ و چیدی قبوڵی ناکەین، یان ئەوەتا هەولێریان بۆ چۆڵ دەکەین یان دەبێت دەبێت جەنابی مام جەلال هەڵویستی لەسەر وەربگرێت، هەر ئەمەش بوو کە مام جەلال جەلال هاتە سەر خەت و وتی کار وا بڕوات دەبێت بارەگاکانمان بە ناوچەی دەسەڵاتی پارتی چۆڵ بکەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






