گه‌ر دڵسۆزی میلـلهتن، له خۆپیشاندان بۆ ده‌ترسن" هه‌ڵه‌بجه‌ش له دژی ئیمزاكردنی یاسای خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێم خۆپیشاندانی كر
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ناسیح عهبدلرهحیم، ئه‌ندامی گروپی 88 له هه‌ڵه‌بجه، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئامانجمان له خۆپیشاندانه‌كه، ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندانی هه‌رێمه و پێمانوایه ئه‌و یاسایه كۆت و به‌ند له‌به‌رده‌م ئازادی راده‌ربڕین دروستده‌كات.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له چوار ریانی قه‌زاكه، ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه: له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1987 دا له دژی به‌عس، گه‌نجێك شه‌هیدبو، له ساڵی 2006 یشدا له خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه له دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری گه‌نجێكی تر شه‌هید كرا، به‌و بۆنانه‌وه ویستمان به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و چوارڕیانه، یاسای خۆپیشاندانی هه‌رێم به یاسا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی به‌عس بچوێنین، كه به‌هۆیانه‌وه رێگریان له خۆپیشاندان ده‌كرد.
ناڕه‌زاییه‌كان له دژی ئیمزاكردنی یاسای خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو، بڕیاریشه له رۆژانی داهاتودا ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت.
سه‌رباری به‌رده‌وامی ناڕه‌زاییه‌كانیش، تائێستا سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ وه‌ڵامێكی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری نه‌داوه‌ته‌وه.
سه‌رباری نه‌یاری فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان په‌سه‌ندكرا و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كرا بۆ ئیمزا له‌سه‌ركردنی، له‌و میانه‌شدا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌مپه‌ینی (سه‌رۆك ئیمزای مه‌كه)یان راگه‌یاند و هه‌وڵیاندا ده‌ستكاری له بڕگه و ماده‌كانی یاساكه‌دا بكرێت پێش ئه‌وه‌ی ئیمزابكرێت، به‌ڵام دوای سێ رۆژ، ده‌ركه‌وت 12/12 سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ بونی هیچ تێبینیه‌ك یاساكه‌ی ئیمزاكردوه.
فۆتۆ: فه‌ریق هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






