<

بە پەلە: كارگێری ناوچەی دوزخورماتووی كۆمەڵی ئیسلامی تیرۆر كرا

01/03/2010, 12:00 (GMT+1)
مەنسور عەزیز كارگێری ناوچەی دوزخورماتووی كۆمەڵی ئیسلامی لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو كەئۆتۆمبێلێكی جۆری دایۆیان پێبووەو بەزمانی كوردی قسەیانكردووە تیرۆركرا.
شوان دووزی بەرپرسی ناوچەی كۆمەڵی ئیسلامی بەكۆمەڵنیوزی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ چەند چەكدارێكی نەناسراو كەبەزمانی كوردی قسەیانكردووە و چونەتە بەردەم ماڵی مەنسور عەزیز، دوای ئەوەی لەدەرگایان داوە مناڵەكانی دەرگایان كردۆتەوە، چەكدارەكانیش بەزمانی كوردی قسەیانكردووەو داوای ئاویانكردووەبۆ خواردنەوە ، دواتریش كەكارگێری ناوچە هاتۆتە دەرەوە یەكسەر دەستڕێژی گولەیانكردۆتەسەر بەخەستی برینداربووەو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە ئەم بەیانیە گیانی لەدەستدا‌.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست