رۆژنامه‌نوسێکى به‌ریتانى : YPG رێگه‌ى نه‌دا داعش بکه‌وێته هه‌رێمه کوردییه‌کان
14/08/2014, 12:00 (GMT+1)

ژانێتان سپیر رۆژنامه‌وانى به‌ریتانى که له چه‌ندین رۆژنامه‌دا کار ده‌کات له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبوکدا رایگه‌یاند که له دواى هێرشى گروپه چه‌ته‌کانى داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال، یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG بۆ رزگار کردنى هاوڵاتیانى ئێزیدى له کۆمه‌ڵکوژى له نێوان چیاى شه‌نگال و رۆژئاواى کوردستان رێره‌وێکى ئه‌منى بۆ په‌نابه‌رانى ئێزیدى کردوته‌وه .
راشیگه‌یاند که تاکه هێز که رێگرى له پێشڕه‌وى گروپه چه‌ته‌کانى داعش گرتووه، یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG)ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که YPG هه‌رێمه کوردییه‌کان ده‌پارێزێت و نه‌یهێشتوه چه‌ته‌کانى داعش بکه‌ونه ناو هه‌رێمه کوردییه‌کان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






