لەسەر داوای كۆسرەت و بەرهەم كۆنگرە وەستا
08/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەندامێكی كۆنگرەی سێ هەم وتی: لەسەر داوای كۆسرەت و بەرهەم كۆنگرە وەستا بۆ ئەوەی هەموو باڵەكانی نێو یەكێتی بگەنە ئەنجامێكی كە بەتەوافوق ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند و سەركردایەتی دەرچن و لەنێو كۆنگرەدا هەر یەك لە كۆسرەت و بەرهەم و هێرۆ بڕیاریان دا كە دانیشتنی دووەمی رۆژی هەشتەمی كۆنگرە نەكرێت و دوابخرێت بۆ 9-6 و لەسەر راپۆرتی پەیڕەو بەرۆژێك تەواوی بكەن.
ئەندامەكەی كۆنگرە وتی: دوانیوەڕۆی بەرواری 8-6 هەریەك لە كۆسرەت و بەرهەم هێرۆ و مەلا بەختیار كۆبونەتەوە بۆ ئەو مەبەستە بەڵام نەگەیشتونەتە هیچ نەتیجەیەك و پێشبینی ناكرێ بگەنە ئەنجام.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






