كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌ك ملیۆن كارتى ده‌نگدانى زیاده‌ى له چاپ داوه !!
16/07/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه(هندرێن موحه‌مه‌د) به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى ده‌نگه‌كانى عێراق باسى لهوهكردووهكهئێوارهى دوێنێ (3.5) ملیۆن كارتى ده‌نگدان گهیشتۆتهكۆمسیۆن، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان ههیهلهكوردستان (2.5) ملیۆن هاوڵاتییه، كهواتهكۆمسیۆن رِێژهى یه‌ك ملیۆن كارتى ده‌نگدانى زیاده‌ى هێناوه.
وا مه‌زه‌نده كراوه كه رێژه‌ى ته‌له‌ف له هه‌ر بنكه‌یه‌كدا 50 كارتى ده‌نگ دان بێت و بۆ هه‌زار بنكه ده‌بێته 50 هه‌زار كار وه‌ك یه‌ده‌ك كه له كاتى پێویستدا یان خه‌سار بوونى یه‌كێك له كارتهكاندا ئه‌وه به كار بهێنرێت
جێگه‌ى باس كردنه پێویسته له‌سه‌ر كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ڵامى هه‌بێت بۆ هێنانى ئه‌و یه‌ك ملیۆن كارته‌ى ده‌نگدان، كه‌گومان ده‌خاته‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆرِینى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه‌له(2.5) ملیۆن ده‌نگده‌ر مه‌زه‌نده ده‌كرێت تا له (80%) ى هاوڵاتیان ده‌نگ بده‌ن كه ده‌كاته 2 مليون ده‌نگده‌ر و واته به‌و شێوازه 1.5 ملیۆن كارتى یه‌ده‌گ هه‌یه و چمان چییه كه ئه‌و كارتانه به‌كار نه‌هێنرێت بۆ خروقات و ته‌زویر و به‌كارهێنانى ده‌نگ دانى زیاتر كه ده‌كاته 40% ى ده‌نگه‌كان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






