ئه‌میندارى گشتى پێشوازى له تیمى چاودێرى هه‌ڵبژاردنى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپى له عێراق ده‌كات
04/02/2010, 12:00 (GMT+1)

شانده‌كه به‌گرنگیه‌وه باسیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كرد و ئاره‌زوى سه‌ركه‌وتنیان خواست بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌بێ گومان هه‌نگاوێكى گرنگه له گۆرِانكارى دیموكراسى عێراق و هه‌رێم دا .
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌میندارى گشتى وێرِاى سوپاسى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا و كۆششى شانده‌كه بۆ هاوكارى گه‌شه‌پێدانى دیمكراسى له عێراق دا تیشكى خێراى خسته سه‌ر حاڵه‌تى سیاسى و ململانێ ى لیسته‌كان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانى سه‌ركه‌وتن و گرفته‌كانى، هه‌روه‌ك هیواى خواست كه هاورِێ له‌گه‌ڵ گروپه چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رجه‌م كه‌س و لایه‌نه چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشتیاره‌كان سه‌ركه‌وتوبن له ئهركهكهیاندا و عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى شاهیدى پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى پاك و سه‌لامه‌ت و سهركهوتوبێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






