ئەمریكا پاڵپشتی توركیایە لە تەسفیەكردنی پەكەكە و توركیاش هاوكاری ئەمریكایە لە ئەفغانستان
09/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەردۆغان ڕایگەیاند كە ئەوان دەست بە قۆناغیكی نوێ دەكەن لە تێكۆشانی دژ بە پەكەكە و سێ چاوەڕوانیشیان لە ئەمەریكا هەیە.
بەو پیەی، داوا دەكەن كە كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی چالاك بكرێ و سومەند بكرێ و پەكەكە لە دەرەوەی وڵات و باشوری كوردستان پاكتاو بكرێ. هاوكات فرۆشتنی سێ فرۆكەی بێ مرۆڤ كە ئەمەیریا دەیداتە توركیا لەرۆژەڤ دایە. دوای دیدارەكان سەرۆكی ئەركانی گشتی ئەرتەشی ئەمریكا مایك مولەن لە لێدوانكیدا بانگەشەی كرد كە هەردوو وڵات لەسەر مەسەلەی ئالۆگۆڕی زانیاری سەر پەكەكە سەركەوتنیان بە دەست هێناوە و درێژەش بەو هاوكاریە دەدەن. ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئەوان خۆشحاڵن بە هاوكاری توركیا بۆ ئەفغانستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






