سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی مه‌سعود له سه‌ڵاحه‌ددین پێیڕاگه‌یاندین ،مه‌سعود بارزانی به نیازه ئیمڕۆ بۆ خۆی له هه‌ولێر قسه بۆ خه‌لکی بکات. سه‌رچاوه‌که وتی: هه‌زاره‌ها که‌سیان به پاره‌یه‌کی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولیر هێناوه ده‌یانه‌وێت گردبوونه‌وه‌یه‌کی به زۆر سه‌پێنراو به‌سه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن هاوشێوه‌ی سلێمانی که جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌ویش هات و قسه‌ی بۆ خه‌ڵکه به‌زۆر هێنراوه‌که کرد. دوێنی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له سه‌نعای یه‌مه‌ن ، مه‌سعود ئاسا ئه‌ویش خه‌لکێکی زۆری به پاره و ئیمتیازات بهخشێنهوه هێنابوو ، هه‌ردوای ته‌وابوونی سه‌ده‌ها هه‌زار له ته‌واوی یه‌مه‌ن رژانه سه‌ر سه‌قامه‌کان ،دورشمی بڕۆ عه‌لییان ده‌وته‌وه. ئه‌م سیناریۆیانه پێویسته ده‌سه‌لاته دیکتاتۆر و مافیاکان ده‌ستبه‌رداری بن ، جونکه زیاتر خه‌ڵکی نارازیی زۆر و زیاد توڕه‌ده‌کات ، بۆیه مه‌سعود و جه‌لال پاش ئه‌و نمایشه پڕ شه‌رمهێنه‌رانه ده‌بێ خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه ئاماده بکه‌ن.
له کۆتاییدا سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی وت: ره‌نگه پاش بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ، مه‌سعود له ترسی ئاشکرابوون پاشگه‌زبێته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست