به‌په‌له : لیستى یه‌كگرتوو داوای لێپێچینه‌وه له‌و په‌رله‌مانتاره ده‌كات كه سوكایه‌تیان به‌رامبه‌ر میلله‌تى كورد كردووه
07/01/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تیدا بۆ سایتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند ئێمه وه‌كو لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى ئه‌و جنێودان و سوكایه‌تى كردنه‌مان به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌مان قبوڵ نییه و له دانیشتنه‌كانى داهاتوودا به دوادا چوونى بۆ ده‌كه‌ین
ناوبراو رایگه‌یاند گه‌ر ته‌واو دڵنیا بووین ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و كاره‌ى كردووه ئه‌وا داواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له ناوبراو ده‌كه‌ین ،چونكه ئێمه خۆمان به نوێنه‌رى میلله‌تى كورد ده‌زانیین و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێمان قبوڵ نییه هیچ كه‌س و لایه‌نێك له ژێر هیچ ناوێك و كه‌سێكدا سوكایه‌تى به میلله‌تى كورد بكات و ئێمه وه‌كو لیستى یه‌كگرتوو به دوادا چوونى بۆ ده‌كه‌ین
جێی ئاماژه‌پێ كردنه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له ده‌زگاكانى راگه‌یاندندا بڵاو بووه‌ته‌وه كه په‌رله‌مانتار فه‌وزى ئه‌كره‌م به‌شدارى له ڤیستیڤاڵێكدا كردووه و له ساتى به‌رێوه‌چوونى ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا شاعیرێك جنێو به كورد ده‌دات و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش ئاماده ده‌بێت و چه‌پڵه بۆ شاعیره‌كه لێده‌دات و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پیرۆزبایى ئه‌و وتانه‌ى لێ ده‌كات ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كى زۆرى لای لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان دروست كردوو بریارى داوه به دوادا چوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






