نوێکراوه‌ته‌وه: له هه‌ولێر پارتی ڕیسوا ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ یهکێتییشدا به‌یه‌کدا ده‌ده‌ن
07/03/2010, 12:00 (GMT+1)

پارتی کۆنتڕۆڵی بنکه‌یه‌ک ده‌کات و هه‌موو کیانه‌کان ده‌رده‌کات
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که پێمان گه‌یشتووه له سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک
له ڕووداوه‌کانی هه‌ولێر،پارتی کۆنتڕۆڵی بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵدان ده‌کات و
ناوچه ده‌چێته ئه‌وێ هه‌روه‌ها هه‌موو کیانه‌کانی تر
ده‌رده‌کرێن.هه‌روه‌ها له بنکه‌ی پیره‌مێرد له په‌نچه‌ره‌وه پارتی فۆرم
ده‌یات به کۆمه‌ڵێک که‌س که خۆی هێناونی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن به
پارتی.هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه محمد خۆشناو که یاریزانێکی کۆنه
خۆیی خێزانه‌که‌ی که‌سیان ناویان نه‌هاتۆته‌وه به موتهفریقه حسابیان
بۆ کردوون، به‌ڵام به‌بێ شوناس و به‌بێ دیکۆمێنت ده‌چن ده‌نگ ده‌ده‌ن به
بێ ئه‌وه‌ی که‌س ڕێیان لێبگرێت.
خه‌ڵکی به هوهاکێشان مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتی ڕاوده‌نێن
دیسان مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتیی که به مه‌به‌ستی ته‌زویرکردن ده‌چن بۆ
ده‌نگدان، له قوتابخابه‌ی (شاکر فه‌تاح) کاتێک خه‌ڵکی به‌مه ده‌زانێت،
به هاوار و هوتافکێشان دوایان ده‌که‌ون و گاڵته‌یان پێده‌که‌ن، ئه‌وانیش
له تاودا هه‌ڵدێن و ڕاده‌که‌ن، ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له هه‌ولێر
کارێکی ئاوا دژی پارتیی و بنه‌ماڵه ڕووبدات.
له گه‌ڕه‌کی باداوه‌ی هه‌ولێر یه‌کێتی و پارتی شه‌ڕه ته‌قه‌یان تێکه‌وت
دیسان به‌پێی
سه‌رچاوه‌یه‌ک که له هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ندی پێوه کردین ڕایگه‌یاند
،له کاتێکدا پارتی ده‌یه‌وێت ته‌زویر بکات له‌گه‌ڕه‌کی باداوه و
یه‌کێتیش ڕێگه‌یان پێنادات ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه له
نێوان هه‌ردووکیاندا دروست ده‌بێت و ده‌بێت به‌شه‌ڕیان،هێزی ئه‌مریکی
ده‌که‌وێته نێوانیان.هه‌روه‌ها پارتی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی له
شیڕاتۆن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هێشتۆته‌وه به بیانووی نان خواردنه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌و ته‌زویراتانه نه‌بێت، که پارتی ده‌یکات.
ئاگادارتان ده‌که‌ین چه‌ندین هه‌واڵی تر له‌سه‌ر ته‌زویرکردن له
هه‌ولێردا به‌ڕێوه‌یه و به‌زوترین کات بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان







