به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاخجه‌له‌ری یه‌کێتی، لهقۆپیهدا ده‌گیرێت و هه‌ڕه‌شه له‌و مامۆستایه ده‌کات که ئاشکرای کردووه
11/06/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی" وریا تلیانى، بەرپرسى کۆمیتەی ئاخجەلەرى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان، لەکاتى تاقیکردنەوەدا مامۆستا له‌تیف محه‌مه‌د حه‌مه‌لاو، به‌رپرسی قاعه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان، وه‌ڵامی ڕاهێنانه‌کانی پێوتۆتەوە و مامۆستایه‌کیش به‌ناوی سه‌ربه‌ست جه‌باری، ڕیپۆرتیان له‌سه‌ر ده‌دات به په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ و به‌هۆیه‌وه، سفر وه‌رده‌گرێت".
له به‌دوواداچوونی پێنوسه‌کاندا، بۆ ئه‌و پرسه و له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، مامۆستا سه‌ربه‌ست جه‌باری وتی" هه‌واڵه‌که ڕاسته و من ڕیپۆرتم داوه به په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌یه که مامۆستا له‌تیف محه‌مه‌د حه‌مه‌لاو به دوو خوێندکاری وتۆته‌وه و یه‌کێکیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاخجه‌له‌ر بووه. پاشان ئه‌وانیش لوجنهیهکیان داناوه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کردووه و له‌ئه‌نجامدا سفریان بۆ داناوه".
مامۆستا سه‌ربه‌ست جه‌باری، ڕایگه‌یاند" پاش ئه‌وه، وریا تلیانی هه‌ڕه‌شيی لێکردم. منیش داوامکرد که ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن نه‌کات، ئه‌وا سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌م".
مامۆستا سه‌ربه‌ست جه‌باری، وتیشی" ئه‌مشه‌وی ڕابوردوو، وریا تلیانی هاتۆته ماڵی باپیرم و داوای لێبوردنی کردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕیاره لوجنهکه سه‌باره‌ت به‌و پرسه کۆببنه‌وه و بڕیاری ته‌واوه‌تی بده‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






