ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی له كوردانی باكوورى كوردستان ده‌كات
14/06/2011, 12:00 (GMT+1)

بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێزان به‌ره‌ی ڕه‌نج، ئازادیی‌و دیموكراسیی
سڵاوێكی گه‌رمی برایانه
پاش سڵاو و ڕێز
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنتان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی توركیادا، به‌ناوی خۆم‌و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه، ده‌ستخۆشیی‌و پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌تان قۆناغێكی نوێی وا بێنێته ئاراوه، كه گه‌لی كورد له‌توركیادا زیاتر له هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی‌و وه‌ده‌ستهێنانی ماف‌و داخوازییه ڕه‌واكانی نزیك بخاته‌وه.
هیواداریشین له‌نێو په‌رله‌ماندا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره كورده‌كان باشترین لێك تێگه‌یشتن‌و هاوكارییتان هه‌بێ، چونكه بێگومان هه‌میشه هێزو پێزمان له‌پێكه‌وه‌بوون‌و یه‌كڕیزیی‌و هاوكارییمان دایه.
دووباره سڵاو و ڕێز‌و پیرۆزبایی
براتان: عه‌لی باپیر
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی عێڕاق
13/ حوزه‌یرانی/ 2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






