هه‌ردوای کۆنفراسه رۆژناوانییهکهی قادر حه‌مه‌جان (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی جه‌لال تاله‌بانی)، دوو رۆژنامه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی تی
27/04/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش نیوەڕۆی ئیمرۆ بەژمارە(07710062353)كورتە نامەیەكى هەڕەشە ئامێز بۆ بێستون دەنێردرێت و ئەمشەویش بەهەمان ژمارە ، نامەیەك بۆ دیاری محه‌مه‌د هاتووە دەڵێت :(بێ قیمەت تۆش لەكەى ئێن ئێنى ڕۆژى 16ى 4 لەگەڵیانبوویت دەرمانى تۆش دەكەین.
ئێمه ئه‌و هه‌واڵه له سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ده‌ست گه‌یشتووه ، به هۆی مه‌ترسیداری ره‌وشه‌که فریای په‌یوه‌ندیکردن به هه‌ردوو رۆژنامه‌وانان نه‌که‌وتین.
قادر حه‌مه‌جان ئیمرۆ له کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانی به‌یاننامه‌یه‌کی زۆر سۆزداری خوێنده‌وه ، که ئێمه پێمانوایه بۆ جوانکردنی بیچمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل و خیانه‌تکاری جه‌لاله له ده‌ڤه‌ری سلێمانی . بۆ له مهحکدانی قسه‌کانی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌ی جه‌لال ، کوردستانپۆست داوا ده‌کات با به ئاشکرا و به به‌رچاوی میدیاکانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌کار دادگایی بکرێت و سزای خۆی بدرێت و، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ستبه‌جێ کار بۆ پاراستنی گیانی هه‌ردوو رۆژنامه‌وانانیش بکرێت ، چونکه پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ی قادر حه‌مه‌جان خۆی و ده‌زگاکه‌ی به‌رپرسیاره له سه‌لامه‌تی گیانیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








