یه‌کێتی به‌ته‌مایه له سلێمانی پارکی ئازادی بفرۆشێت
14/06/2012, 12:00 (GMT+1)

بۆ زانیاریی خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان، پارکی ئازادی رۆژانه خێزانێکی زۆری مناڵدار سه‌ردانی ده‌کات، شێرکۆ بێکه‌سیش وای دا به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتییدا، ئه‌گه‌ر کۆچی دوایی کرد، به‌ڵکو له‌و پارکه بینێژن، تا به‌رده‌وام خه‌ڵکی چاوی له گۆڕه‌که‌ی بێت و سه‌ردانی بکه‌ن.
*************************
شێرکۆ بێکه‌س وه‌سێت ده‌کات له پارکی ئازادی به‌خاک بسپێردرێت
شێركۆ بێكه‌س له دیدارێكى پاشکۆی ئاسۆی ئه‌ده‌ب
ژ. 1468 سێشه‌ممه 17-5-2011 له باره‌ى شوێنى به خاكپاردنى ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی راستی بێت من نامه‌وێت له‌هیچ کام له گرد و گردۆڵهکاندا بنێژرێم که‌دیارن و ناویان ئه‌برێ، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕبوونه‌ته‌وه‌و دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (من حه‌ز به قه‌ره‌باڵغی زۆر ناکه‌م!!) من ئه‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی شارهوانیو ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که‌م رێگه‌م پێبداو ئه‌وه‌م پێ ڕه‌واببینن که له‌پارکی ئازادیداو به‌ته‌نیشت مۆنۆمێنته‌که‌ی شه‌هیدانی 1963 ی سلێمانیه‌وه بمنێژن.. (ئه‌وێ خۆشتره‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌س نابم)… من حه‌ز ئه‌که‌م به مردوویش نزیکی ئه‌و خه‌ڵکه‌و ژن‌و پیاوه‌ی شارهکهمو ده‌نگی مۆسیقا‌و گۆرانی‌و ههڵپهڕیکێو یانه جوانه‌کانی ئه‌و پارکه بم.
باکتێبخانهکهم و دیوانه‌کانم و وێنه‌کانم ببرێن بۆ شوێن مه‌زاره‌که‌م ، با کافتریایهکو باخچه‌یه‌کی بچکۆلانه له‌و شوێنه‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شاعیران و نهسهران و کچ‌و کوڕی دڵدار ببنه میوانم ، من ئه‌مه‌وێ له ئێسته‌وه به‌چاوی خه‌یاڵ ته‌ماشای ئه‌و پارکه بکه‌م و دوای مردنی خۆم ببینم ، ئه‌مه‌وێ به‌ده‌م چریکه‌ی دیلان‌و ئه‌ڵڵاوه‌یسیه‌که‌ی مهردانو سرودی (خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی)ـه‌وه ئاڵای کوردستانم تێوهپێچرابێو بنێژرێم، من ئه‌مه‌وێ له پرسه‌که‌مدا مۆسیقا لێبدرێت، له‌ناو مه‌زاره‌که‌مدا تاابلۆی جوانی هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که‌م هه‌ڵبواسن، من ئه‌مه‌وێ دوای خۆم‌و به‌ناوی بێکهسـهوه خه‌ڵاتێکی ساڵانه ته‌رخان بکرێ‌و بدرێت به جوانترین دیوانه شیعری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و ساڵه‌و خه‌رجی ئه‌م خه‌ڵاته‌یش له‌و میراته بدرێ که جێیده‌هێڵم.
سه‌رچاوه: پاشکۆی ئاسۆی ئه‌ده‌ب
ژ. 1468 سێشه‌ممه 17-5-2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






