<

پارتى داوا لە گۆڕان دەكات كەوا بایكۆتى چەند نووسەرو ڕوناكبیرێك بكات و موقابەلەیان نەكات

04/05/2010, 12:00 (GMT+1)
بەپێى چەند زانیاریەك كە به‌ دەست گەیشتوون پارتى دیموكراتى كوردستان داواى لە ڕاگەیاندنى بزووتنەوەى گۆڕان و قادرى حاجى عەلى كردووە كەوا بایكۆتى چەند نووسەرو ڕۆشنبیررو ڕوناكبیرێك بكات و موقابەلەیان نەكات و نەیانخاتە سەر تەلەفیزیۆن.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پارتی به‌ تایبه‌تی مه‌کته‌بی مه‌سعود داوای کردووه‌ که‌ ناوی ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست به‌ ته‌واوی سانسۆر بکه‌ن وه‌ک چۆن کردوویانه‌ و درێژه‌ی پێبده‌ن.

ئەو نوسەرو ڕوناكبیرانە كەوا لە خوارەوە ناویان هاتووە لەلایەن پارتیەوە بۆ لیستى گۆران نێردراون بۆ ئەوەى ڕاگەیاندنى گۆڕان ئەو كەسانە نەدوێنێت و دەریان نەخات، جێگەى هیما بۆ كردنە ئەو كەسانە هەمیشە لەلێدوانەكانیاندا كەموكوڕتیەكانى دەستەلات و گەندەڵیەكانى دەستەڵات ئاشكرا دەكەن بۆیە پارتى لێیان تۆقیوەو دەیەوێت كە ئەو كەسانە بایكۆت بكرێن.

ناوى ئەو نوسەرو ڕۆشنبیرانەى كە پارتى داواى كردووە كە موقابەلەیان نەكرێت:

1- مسعود عبدالخالق (مێژووناس و خاوەن ئیمتیازى دەزگاى ستاندەر)

2- ڕێبین ڕەسول (نوسەر و ڕۆشنبیر)

3- حاجى بیلال سلێمان (ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لەسەر لیستى كۆمەڵ)

4- بختیار سعید (نووسەر)

5- جەلال غەریب (نووسەر)

6- عدنان عوسمان (هەڵسوڕاوى لیستى گۆڕان)

ئەمەو ئەو ناوانە و چەندین ناوى تر لەو لیستەدان كە پارتى بۆ ڕاگەیاندنى گۆڕانى ناردوون و داواى كردووە كە لیستى گۆڕان ئەو كەسانە نەدوێنێت لە ڕاگەیاندنەكانیدا، تاكو ئێستا ڕون نییە كە بەرپرسى ڕاگەیاندنى گۆڕان چۆن وەڵامى ئەو داوایەى پارتى داوەتەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست