خۆ پیشاندانەکەی لەندەن ! بڕووخێ سهرۆکی تهزویر
02/08/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی شایانی باسە خۆ پیشاندانەکە سەرەتا لە بەردەم داون ستریت (نەمبەر 10)ی ماڵی سەرەک وەزیرانی بەریتانیا دەستی پێکرد و ماوەی یەک کاتژمێری خایاند و خۆ پیشاندەران بە جۆش و خرۆشی ووتنەوەی هەندێ دروشم دەستیان بە نمایشکردن کرد کە پێک هاتبوو لەم دروشمانە (نەخێر بۆ دیکتاتۆری بەڵێ بۆ دیموکراسی . نا بۆ سەرۆکێکی تەزویر ..نا بۆ پەڕلەمانێکی تەزویر ..ئێمەش وەک کوردەکانی هەندەران داوای مافی دەنگدانی خۆمان دەکەین و ئێوە ناتوانن مافی ئێمە زەوت بکەن) خۆ پیشاندەرانیش سەرجەم چین و توێژەکانی گرتبوە وە و خانمانێکی زۆریش ئامادەییان هەبوو تا ڕادەی ئەوەی کەمئەندامانیش بەشدار بوون . وە هەر لەوێش پەیام و یاداشتی خۆیان گەیاندە سەرەک وەزیرانی بەریتانیا لەڕێ ی یاریدەدەرەکانیەوە . دوا جاریش بە ڕێ پێوانێکی زۆر هێمنانە بە یاوەری پۆلیسی بەریتانی ماوەی 40 خولەک ڕێ ڕێپێوانی خۆیان دەست پێکرد بەرەو سەفارەتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاو لەوێش بۆ ماوەی یەک کاتژمێری تر درێژەیان بە خۆ پیشاندان دا و هەر لەوێش دووبارە پەیامی خۆیان گەیاندە بەرپرسانی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەڕێ ی نوێنەری سەفارەتەکەوە . وە لە هەر دوو شوێنی خۆ پیشاندانەکە چەندین کەناڵی میدیای کوردی و بیانی ئامادە بوون و چەندین پەیامنێری ڕاگەیاندنی لێبوو .
ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا
1/ 8/ 2009
بیلال سهنگهسهری

سهرۆکی تهزویرمان ناوێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






