شاندێكی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی سەردانی كامپی پەنابەرانی مخمور دەكەن
20/12/2009, 12:00 (GMT+1)

شاندەكە لە بارەی بارودۆخ و گوزەران و داخوازیەكانی دانیشتوانی وارگەی مەخمورەوە لێكۆڵینەوە دەكەن و پاشان لەو بارەوە ڕاپۆرتێك ئامادە و بڵاو دەكەنەوە. جێگای ئاماژەیە ماوەیەكە حكومەتی توركیا، بە هاوكاری هەندێك، هێز و لایەنی هەرێمی و نێونەتەوەیی، دەیەوێت، لە ژێر گوشاردا، نیشتەجێیانی كامپی مەخمور، ناچاری گەرانەوەی توركیا بكەن. بەڵام نیشتەجێیانی كامپی مەخمور، لەچەندین بۆنەدا، ڕایانگەیاندوە، تا هۆكارەكانی كۆچەربەر بوونیان سەرڕاست نەكرێنەوە و داخوازیەكانیان جێبەجێ نەكرێن ئامادە نین بگەرێنەوە توركیا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






