دوکتور بورهان یاسین: گه‌نده‌ڵی بوه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان.
12/10/2009, 12:00 (GMT+1)

د.بورهان یاسین له میانه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به نه‌بوونی سیسته‌م له به‌ڕیوه‌به‌ری حوکم له کوردستان دا کرد و پێیوایه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه پشتشکێنه له کوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان و ده‌بێته هۆی په‌راوێز بوون له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی خاوه‌نی دو ده‌سه‌ڵاته ، یه‌کیان ده‌سه‌ڵاتی ئاشکرا و ڕه‌سمی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌وی دیکه‌ش ده‌سه‌ڵاتێکی چاوچنۆکی شاراوه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌سـمی و ده‌سه‌ڵاتی نهێنی، بۆ کۆکردنه‌وه و تاڵانی داهاتی وڵات بۆ حیزب و کاربه‌ده‌ستانی حیزبی له ڕێگای کۆمپانیا دهسکردهکانیانهوه.
د. بورهان یاسین ، بوونی ئوپۆزیسیۆنی له په‌رله‌مانی کوردستان دا به گۆڕانێکی تازه و سه‌رکه‌وتو زانی و په‌رلمانی بێ ئوپۆزسیۆنی به مرۆڤی بێ دڵ شوبهاند.
به‌شی کۆتایی کۆڕه‌که ته‌رخان کرا بۆ پرسیاری به‌شداربووان و به‌ڕێزیان به ڕوونی وڵامی پرسیاره‌کانیان دایه‌وه.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






