ەترسى گۆڕان و كۆسرەت رەسول و خۆپیشاندانى خەڵكى هەولێر،پارتى لەئینزاردایە و هەموو هێزەكانى كۆكردوەتەوە.
25/02/2011, 12:00 (GMT+1)

زانیارییەكانى ئیسلام پەیك ئاماژە بەوەدەكەن پارتى مەترسى گەورەى لە گۆڕان و كۆسرەت رەسول هەیە،چونكە گۆڕان تەواو خۆى ئامادەكردووە بۆ هەر هێرشێكى لەناكاوى پارتى و پاشان یەكێتى.
ئیسلام پەیك ئەوەشى زانیوە پارتى مەترسێكى ترى گەورەى هەیە ئەویش كۆسرەت رەسولە دەترسێت ناوبراو پاڵبداتە خۆپیشاندەران و ببێتە بەشێك لەئەوان و زیاتر جۆش و خرۆش بەخۆپیشاندانەكە بدات دژى پارتى،چونكە كۆسرەت زۆر رقى لەپارتیە و زۆر لێ نیگەرانە چونكە مەسعودبارزانى سەرۆكى هەرێم ئامادەنەبوو ناوبراو جارێكى تر بكاتەوە جێگرى خۆى و مام جەلالیش یەكێتى تەسلیم بەپارتى كردووە.
بۆ هەمان مەبەستیش لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا مام جەلال سكرتێرى گشتیى یەكێتى و سەرۆك كۆمارى عێراق چەندین جار پەیوەندی تەلەفۆنی بە كۆسرەت ڕەسوڵى جێگریەوە كردووە بۆ ئەوەی نەبێتە بەشێك لە خۆپیشاندەران و نەچَتە پاڵیان،بەڵام ئەو سورە لەسەر بەرنامەى خۆى و رایگەیاندووە كە ئەو چیتر ناتوانێ توڕەیى شەقامى كوردى كۆنتڕۆڵ بكات،لەهەمان كاتیش ناوبراو لەكۆبوونەوەى بەردەوام دایە لەگەڵ لایەن گران و هەوادارانى خۆى بۆ گۆڕینەوەى بیرو رایان سەبارەت بەبارودۆخى چەقبەستوى كوردستان و ملدانى یەكێتى بۆ پارتى و مەسەلەى بەشدارى كردن و نەكردن لەخۆپیشاندانى جەماوەرى كوردستان.
بڕیارە سبەینى هەینى25/2 خۆپیشاندانێك وەكو باقى شارەكانى تر لەشارى هەولێر و لەپێش بازاڕى نیشتیمانى ئەو شارە ئەنجام بدرێت،بەڵام تا ئێستا بەڕەسمى دیار نییە كە ئایا دەكرێت یان ناكرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






