یەكێتی بڕیاری جەهەنەمی دا ، بەرامبەر كۆمەڵ و یەكگرتوو
14/03/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی یەوە
لەدوەم شەوی كۆبونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی ینك بڕیار درا كە دەست نەپارێزرێ لەیەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و ئەوانە نەك دوو رون و هیچ بنەمایەكی مەبدەئیان نیە و نابێ ، بەڵكو لەمەودوا یەكێتی و پارتی نابێت هیچ حسابێكیان بۆ بكا، بڕیار درا كۆمەڵ و یەكگرتوو بە فیتنەو دوڕوو ئاژاوەگێڕ ناو بهێنرێن، چونكە لەسەرەوە لەگەڵمان شتێك ئەڵێن و لەژێرەوە هانی خۆپیشاندەران دەدەن، لەكۆبونەوەكەدا بڕیار لەسەر ئەوە دراوە لەرێی راگەیاندنەوە ئەوەی دەكرێ دژیان بوترێ و هەرچی كەموكوڕی و گەندەڵ یان هەیە ئاشكرا بكرێ ، بەو د. عەلی قەرەداغی یەوە كە هەر رۆژەی قسەیەك دەكا.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەپێكەنینەوە وتویەتی دەمێكە من دەڵێم ئەمانە كەری ناو جۆگەن ، ئێوە بڕوام پێ ناكەن. بۆیە بەزۆرینەی دەنگ بڕیار درا تا ئەتوانرێ سوكیان كەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






