دەوڵەتی توركیا چاوپێكەوتنەكانی ئۆجهلان لەگەڵ پارێزەرانیدا، ئاستەنگ دەكات
23/10/2010, 12:00 (GMT+1)

جێی ئاماژەیە، لە 27 سێپتەمبەر بەولاوە، پارێزەران تەنیا یەك جار دیداریان ئەنجام داوە. ئەو دیدارەش لە 13ی ئوكتوبەردا پێكهات و ئۆجەلان كاربەدەستانی دەوڵەتی توركی بە زمانێكی توند وشیار كردبۆوە. ئاماژەی بەوەدابوو، ئەگەر دەوڵەت تا 31 ئوكتوبەر لەپێناو چارەسەریدا هەنگاوی بەرچاو نەنێت، ئەو كات ئەو خۆی لەنێوان دەكشێنێتەوە.
هەروەها قۆناغی دەسەڵاتدارییەتی ئەردۆغانیشی وەكو پیلانگێڕی سەوز بەناو كردبوو و گوتبووی: ئەو كوشتنانەی لە كوردستاندا ڕوودەدەن، بە ئاگاداری ئەردۆغان پێكدێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






