بە ناوی کەیسی ئەنفال و کیمیابارانەوە، چەند چالاکوانێکی ئەو بوارە، فەسادی دەکەن
29/07/2013, 12:00 (GMT+1)

لە ولاتی ئیتالیا و لە رۆژی22-09مانگی6ی ئەمسالدا کۆنفرانسێک بەناوی کۆنفرانسی بواری شارەزایانی جینۆساید ساز کرا کە 180 بابەت لەسەر و کەیسە باسکرا ، لەکوردستاندا وەزارەتی شەهیدان 400هەزار دۆلاری بۆ تەرخان کرد، کە بێ ئەوەی زۆرینەیان یەک سودی بۆ ئەو بەشداریکردنە هەبێت بەنمونە هیچیان زمانی ئینگلیزی یان زمانێکی تر کە لەکۆنفرانسەکە گفتوگۆی پێکراوە نەزانیوە تەنیا بەشداربون، لەکاتێکدا دەبێت وەفدێک بچێتە ئەو شوێنانە زمان بزانێت تابەلایەنی کەمەوە بتوانێ پەیوەندی لەگەل وەفدەکان دروست بکات و کەیسی جینۆسایدی کورد بەدنیا بناسینێ
لەوەش خراپتر دوای ئەوەی دوو هەفتە بەسەر تەواو بونی کۆنفرانسەکە تێپەریوە و هەموو کارەکان تەواو بووە، کەچی تازە ئەم وەفدە بۆ خۆیان سەردانی ئیتالیایان کردوە، بە پاساوی ئەوەی مادام ڤیزەکە و پارەکەیان بۆ تەرخان کراوە (هەریەکەی 30 گەڵایان لەلایەن مەکتەبی نیچیرڤانەوە پێدراوە) هەلساون سەفەرێکیان بۆ ئیتالیا کردوە بۆ گەشت و گوزار چون، دیارە کاتێکیش گەڕاونەتەوە، ئەمەیان بەکارو چالاکیش بەخەلک دەفرۆشنەوە، گوایە بە گەورەترین چالاکیی هەڵساون دیداریان لەگەل نوێنەری پارتی لە ئیتالیا کردوە باسی مەسەلەی ئەنفالیان لەگەل کردون.
ناوی بەشێک لەوانەی کە دوای2 هەفتە لەتەواو بونی کۆنفرانسە ، بۆ سەردان و خۆشی بەناوی بەشداری کۆنفرانسەکە بەشدار بون و بە کارو چالاکیش دەیانەوێ بەخەلک بفرۆشنەوە
وهفدهکه بریتی بوون له (شێخ سدیق نوسەر و ڕۆژنامه نوس کادیری دیاری شیوعی لەکەرکوک، ڕازی به رپرسی ڕێكخراوی فه ژین بۆ جینۆسایدی بارزانیه كان، كاك ڕێكار مزوری به ڕێوه به ری شه هیدان و ئه نفالكراوه كانی هه ولێر، ئهحمهد مهجید کادری حزبی شوعی و کاندیدی پهرلهمان له گهرمیان، نهجمهدین حهمهسهعید کادری شوعی و بهرێوبهر له و. شههیدان و ئهنفالکراوان، محهمهد حهمه ساڵح تۆفیق، بهرێوبهری چاکسازی کۆمهڵایهتی له سلێمانی، یهکێتیی ....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






