پارتی 60 دەفتەر دۆلار دەدات بە باپیر كامەلا
16/09/2009, 12:00 (GMT+1)

سهرچاوهیهک لە سەر زارى کهسایهتییهکی ناو پاراستن، ئاشکرای کرد راگەیەندراوە، كە بنەماڵەى بارزانى بڕى 60 دەفتەر دۆلاریان بۆ پیاوێکی خۆیان به ناوی (باپیر كامەلا) سەرف كردووە، ئهویش بە مەبەستى دانانى كەناڵێكى ئاسمانى، ئەمەش لەو پێناوەى كە بتوانن كەناڵێكى ترى خەڵەتێنەرى میللەت زیاد بكەن، سهرچاوهکه ئهوی ڕاگهیاند، که مهبهست له کردنهوهی ئهم کهناڵه بۆ ئهوهیه بتوانن بینەرى كەناڵى KNN كەمبكەنەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشى ڕاگهیاند، كە بە ناوى راگەیاندنى سەربەخۆ دەیانەوێت سەرنجى خەڵك راكێشن. باپیر كامەلا ئەندامى مەكتەبى پاراستنە و تایبەتە بە كۆكردنەوەى زانیارییە گشتیە سیاسیەكان له ناوچەكانى بیتوێن بە تایبەتى، چوارقوڕنە، گرجان، قەرەنى ئاغا، تا دەگاتەوە حەوزەى سنوورى دەربەندى قەڵادزێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








