لە هەرێمی قەندیل هەنگاوێکی گرنگ نرا
06/04/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ کردنەوەی ناوەندەکەی شارەداری، مەڕاسمێک وەڕێخرا.
دوای مەراسمەکە، دوهەمین کۆنفڕانسی شارەداری بەبەشداری ئەنجومەنەکانی 40 گوند و دانیشتوانی هەرێمەکە پێکهات.
شارەداری قەندیل، مامۆستا 'نەبی وریا مەحەمەد' کۆنفڕانسەکەی کردەوە و بەبیریهێنایەوە، ئەوان بە ئیمکانێکی کەم دەستیان بە کار و خەباتی شارەدارییەکە کرد و بەهەموو شێوەیەک هەوڵیاندا پێداویستییەکانی گەل لە هەرێمی قەندیل دابین بکەن.
سەرۆکی پەچەدەکە، دیار غەریب کە بەشداری کۆنفڕانسەکە بوو، کردنەوەی ناوەندەکەی شارەداری لە 4ی نیساندا واتادار بینی و لەوبڕوایەدایە کە شارەداری دەتوانێ داواکارییەکانی گەل لە هەرێمەکە جێبەجێ بکات. شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندیش، سیستمی شارەداری قەندیلی گرینگ وەسف کرد.
دواتر هەڵبژاردن کرا و شێخ عومەر، وەک شارەداری نوێ قەندیل هەڵبژێردرا.
دواتر بەشداربوان، بەبۆنەی لەدایکبوونی ئۆجەلان نەمامیان چاند.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






