گه‌ریلا به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئاگربه‌ستی تاك لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند و چه‌ند مه‌رجێكیش به‌مه‌به‌ستی به‌رقه‌ر�
14/08/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ڤاڵ باهۆز به‌رپرسی عه‌سكه‌ری و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌لێدوانێكدا بۆ ستانده‌ر ڕایگه‌یاند: گه‌ریلا بۆ نیشاندانی هه‌ڵوێستی ئاشتیانه‌ی بۆ جاری حه‌وته‌م ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندووه بۆیه داوا ده‌كه‌ین توركیا به‌هه‌ڵوێسته‌كانی دابچێته‌وه‌و گه‌ر ئاشتی ده‌وێت با ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕابگرێت و ڕیگه‌ی وتووێژ بگرێته به‌ر.
ئه‌مه‌و په‌كه‌كه چه‌ند مه‌رجێكی له‌پێناو درێژه‌دان به ئاگربه‌ست خسته به‌رده‌م توركیا له‌وانه: ڕاگرتنی پۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و ئازادكردنی 1700 گیراوی سیاسی و لابردنی به‌ندی 10 ده‌ستوری ئه‌و وڵاته...
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه په‌كه‌كه له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز عبدالله ئۆجه‌لان بۆ ڕیزگرتن له ئیراده‌ی موسوڵمانان ئاگربه‌ستی تاك لایه‌نه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ڕاگه‌یاندووه‌و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ش هه‌وڵی گرتنه‌به‌ری ڕیگه چاره‌ی ئاشتی بۆ دۆزی كورد له‌لایه‌ن ئه‌و پارته‌وه دراوه.
شایانی باسه دوینێ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی گه‌ریلا كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی له یناری قه‌ندیل بۆ كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووسی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان سازدرا، وه‌فدی ستانده‌ریش (سه‌لمان كۆچه‌ری) له‌سه‌ر داوای په‌كه‌كه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






