خۆپیشاندانی خه‌لکی له پیره‌مه‌گروون ، ده‌ربڕی بێزاریی خه‌لکییه له دژی گه‌نده‌لی ده‌سه‌ڵات.
24/12/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌عد چاوشین یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌ران به ئاژانسه‌کانی راگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها دژی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی كهلهبهرنامهی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزدا وتبووی (خه‌ڵكی پیره‌مه‌گرون كوێرن و چاویان كاره‌كانی حكومه‌ت نابینن)، بۆیه ئێمه داوای لابردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی وبه‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌و ئاسایش ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵن و تاكوئێستا هیچیان بۆشاره‌كه ئه‌نجامنه‌داوه، ناوبراو و تیشی خۆپیشانده‌ران زیاد له500 كه‌س ده‌بن، هه‌روه‌ها رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌كردن روویداو یه‌كێك لهخۆپیشاندهرانیش به‌خه‌ستی برینداربووه. هۆكاری ڕووبهروبونهوهكهش له بهرئهوهبوو به‌رێوبه‌ری ئاسایشی ناحیه‌كه به بۆ كس دای له هاوڵاتی خۆپیشانده‌ر (دڵشاد سه‌رمۆردی).

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






