چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر راوكردن برایه‌كی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستگیركرا
30/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كهدهستگیركراوهكه سێ كه‌سی تری له‌گه‌ڵ بووه‌و ئۆتۆمبێلێكی پاترۆڵیان پێبووه، كه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه پۆلیسهكهی دارستاندا به‌شه‌ڕهاتوون، دواتر دوو فیشه‌ك به‌ر پاترۆڵی راوكه‌ره‌كان كه‌وتووه‌و سێ كه‌سه‌كه‌ش ههڵاتوونو وتی"به‌ڵام براكه‌ی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیار ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه ماوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ستگیركراوه‌و شه‌وێك زیندانی كراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه باسیله‌وه‌شكرد كه بۆ گرتن یان كوشتنی هه‌ر ئاسكێك ملیۆن‌و نیوێك غه‌رامه دانراوه‌و بۆ كوشتنی كهروێشكێكیش پێنجسه‌د هه‌زار دینار، به‌و پێیه ده‌بووایه ده‌ستگیركراوه‌كه سێ ملیۆن‌و نیو غه‌رامه بكرایه، به‌ڵام وتی"ته‌نها پێنجسه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه كرا".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






