کوردستانپۆست زانیاریی له‌سه‌ر تیرۆرکردنی ئه‌و سێ کچه گه‌ریلایه بڵاوده‌کاته‌وه
10/01/2013, 12:00 (GMT+1)

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی"فورات" ینزیك له‌په‌كه‌كه، شهویرابردوو که‌سانێکی نه‌ناسراو، په‌لاماری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستان له‌ناوچه‌ی Gare du Nord یان داوه، له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌و سێ ژنهسیاسهتمهدارهكوژراون.
ئاژانسهكهنوسیویهتیگریمانهدهکرێت لهپهلامارهکهدا چه‌کی بێده‌نگ به‌کارهێنرابێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێدوان و روونکردنه‌وه‌ی فه‌رمی نه‌دراوه.
جانسز و دۆغان فیشه‌ک له‌سه‌ری دراوه و له‌یلاش له‌سکی، پۆلیسی فه‌ره‌نسا ده‌ستی به‌لێکۆڵینه‌وه کردووه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه (سه‌لما ئاککای) په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئۆزگیور پۆلیتیکا بۆ چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی بهفیدانهوه ده‌کات، به‌ڵام هه‌واڵی لێنابیستێت، دواتر له‌کاتژمێر 01.30 به‌کاتی پاریس ده‌چنه شوێنی رووداوه‌که و ده‌بینن له‌به‌رده‌م ده‌رگای بیناکه‌دا خوێن هه‌یه و ده‌چنه‌ناو بیناکه‌وه.
(محه‌مه‌د ئولکه‌ر) سه‌رۆکی فیدراسیۆنی کۆمهڵهکوردییهکانی فه‌ره‌نسا وتی "یه‌ک دوو هه‌ڤاڵ شوێن خوێن له‌به‌ر دهرگاکهدهبینن، دوای شکاندنی دهرگاکهدهبینن (3) ژن ره‌می کراون".
ئولکه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کهنووسینگهکهلهنهۆمییهکهمی بینایهکدایهلهسهر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغ، رایشیگه‌یاند کهگریمانه"ده‌کرێت هێرشهكهلهکاتژمێر 06.00 ــ 07.00 ی ئێواره‌ی 9ی کانوونی دووه‌م ئه‌نجام درابێت و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شاره‌زایانه و لێزانانهکراوه".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






