لیستی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌شداری هاوپه‌یمانی کوردستانیی ناکه‌ن
11/11/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەكى ئاگادار لە دەزگاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، ئەمشەو هاوپەیمانى كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانى عێراق رادەگەیەندرێت، كە تێیدا هەردوو لیستى گۆڕان و یەكگرتووى تێدا نییە.
هەمان ئەو سەرچاوە ئەوەشى دركاند که ره‌نگه لە كۆى 16 حیزب و قەوارەى سیاسیى 14 یان هاوپەیمانیان لەگەڵ پارتى و یەكێتى ببه‌ستن، بەڵام هەریەك لە لیستى گۆڕان و یەكگرتوو ئەو هاوپەیمانیەتیەیان رەتكردوەتەوە ، ده‌بێ بووترێت کۆمه‌ڵیش تاوه‌کو ئێستا هه‌ڵوێستی رووون نییه.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایی ووتی : گۆڕان که به‌شداری ناکات له هاوپه‌یمانیتی له گه‌ل هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات هۆکه‌ی بۆ بروابوونی خۆی ده‌گه‌رێنێته‌وه که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی جانیوه‌ری 2010 ده‌نگی زۆر زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25/7 ئیمساڵ به‌ده‌ست ده‌هێنێت. هه‌رچی یه‌کگرتووی ئیسلامیشه ئه‌ویش هیچ متمانه‌یه‌کی به هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه و واش له خۆی راده‌بینێت که ده‌نگی زیاتر له‌وه‌ی که هێناویه‌تی تائێستا به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌رباره‌ی حزب و قه‌واره‌کانی دیکه که هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌کێتی ده‌بن له‌و هه‌ڵبژاردنه ، هیچ نین جگه له دورستکراو و ده‌سته‌مۆی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی و ده‌شزانن بۆخۆیان جه‌ماوه‌رییان نییه و ره‌نگه بتوانن له پاڵ هه‌ردوو بنه‌ماڵه شتێک ده‌ستکه‌وتیان ببیت ، هه‌ر بۆ نممونه حزبه‌که‌ی کاکه حه‌مه‌و قادر عه‌زیز ئه‌گه‌ر له پاڵ یه‌کگرتوو نه‌بوانه ته‌نانه‌ت 5 هه‌زار ده‌نگیان به هه‌ردولا نه‌ده‌هێنا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








