که‌س نازانێت کێ دادگایی ئه‌و سێ ژنه‌یان کردووه، بۆ کوێشیان بردوون!
24/01/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌پێ ی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواچوونێکی زۆر ووردبینانه وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت که ئه‌م سێ خانمه بێ‌تاوانن له دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه پارانه و بۆچوونه‌کانیش وا نیشان ئه‌دات که ده‌زگایه‌کی به‌هێزی شاراوه‌ی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات له پشت ئه‌نجامدانی دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه پارانه‌وه بێت و پلانێکی زۆر ووردی بۆ داڕێژراوه . چونکه ئه‌و خانمانه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ته‌م و مژاوی گیراون و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و کارانه‌ش ئه‌نجام دراون سه‌رجه‌م ئه‌و فایل و سجلانهش ده‌ستکاری کراون و به‌ئاشکرا کاری گۆڕانکاری و سڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه . وه‌ئه‌م ده‌ستکاری و گۆڕانکاریه‌ش گومانێکی ته‌واو ده‌خاته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه خانه‌که و وانیشانی ده‌دات که ئه‌و له‌و ڕووداوه به‌ئاگایه و پێده‌چێت ده‌ستی ئه‌ویشی له پشه‌وه بێت ، خۆشی باوه‌ڕپێکراوێکی ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیه و وه‌کو که‌سایه‌تیش که‌سێکی خراپ و داوێنپیسه .
پێش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌مان له کوردستان پۆست‌دا بڵاو کردوه ، ئێستاش دوا هه‌واڵی زانیاری تازه که به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه که تا ئێستا هیچ جۆره میدیایه‌ک نه‌یتوانیوه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی له‌سه‌ر بدات .
زانیاریه‌کانیش به‌م جۆره‌یه !
ئه‌و سێ خانمه ماوه‌یه‌ی چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر سزای دادگاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه به‌ڵام زۆر به نهێنی ، که‌س نازانێت .... له‌کوێ دادگایی کراوه‌ن ... کێ دادگایی کردون ... جۆری دادگاییه‌که‌یان چی یه ؟ ... سزای دادگاییه‌که‌یان چۆنه‌و چه‌نده ؟ ... ئایا کێ پارێزه‌ریان بوه .. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له هه‌موو مافه مرۆییه‌کان بێ به‌شکراون ..هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی .. ده‌بێت ته‌نها که‌سی دیاری کراوی خۆیان بیان بینێت ، واته که‌سی باوه‌ڕپێکراوی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات .... بۆیان نیه هیچ جۆره لێدوانێک بده‌ن ... دوور خراونه‌ته‌وه له چاوی میدیا . ته‌نانه‌ت له به‌ندیخانه‌ش له‌ژێر چاودێریه‌کی توند دان و ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات لێپێچینه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن .
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیارمان داوه زۆرینه‌ی شوێنه په‌یوه‌ندی داره نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیان و ڕێکخراوه مرۆییه‌کانی لێ‌ئاگادار بکه‌ینه‌وه له‌م ناعهدالیهتیه ناڕه‌وایه که ده‌رهه‌ق به که‌سانی بێ‌تاوان ده‌کرێت و بێشه‌رمانه تاوانی ناڕه‌وایان ده‌خرێته پاڵ.
له‌کۆتاییدا دوا له‌سه‌رجه‌م خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که هه‌ر که‌سێک زانیاری زیاتری لایه بۆمان بنێرێت له‌ڕێ ی ئیمایهڵی کوردستان پۆسته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوه و زانیاریش له‌سه‌رخودی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه به‌دڵنیایه‌وه که ئه‌و سه‌رچاوه زانیاریه پارێزراو ده‌بێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که، که کوردستانپۆست بڵاوی کرده‌وه، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
پیاوه‌کانی ده‌زگای زانیاریی له پشت دیارده‌ی دزین و نه‌مانی پاره‌ی حکومه‌ته‌وه‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






