خوێندکاره گیراوه‌کان به‌ره‌و گوانتامۆی دوکان براون، ده‌نگیش هه‌یه که په‌لاماری گرده‌که بده‌ن
19/04/2011, 12:00 (GMT+1)

په‌یامنێرمان له سلێمانی رایگه‌یاند، که‌وا رێبین هه‌ردی و چه‌ند که‌سێکی تر که هێشتا ناویان نازانرێت له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه گیراون و به دوای د. فاروق رهفیقیشدا ده‌گه‌ڕێن تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه جارێ ئه‌و بێسه‌ر و شوێنه، هه‌روه‌ها له رووداوه‌که‌ی دوێنێدا دوو که‌س به خه‌ستی بریندار کراوه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه منداڵێکه به ناوی کاروان حه‌سه‌ن که ته‌مه‌نی ته‌نها 9 ساڵه، دکتۆره‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نه‌شمرێت ئه‌و منداڵه تازه که‌مئه‌ندام ده‌بێت، ئه‌ویتریشیان به‌ناوی هه‌ردی فاروق فیشه‌کێک به‌ر سه‌ری که‌وتووه ئه‌ویش له ئان و ساتدایه گیان له ده‌ست بدات. جگه له ته‌قه‌کردن و به‌کارهێنانی دارولاستیک و به‌رد، دوێنی هێزه چه‌کداره‌کان گازێکی ژاراوییان به‌کارهێناوه ئه‌و گازه کاری کردۆته سه‌ر بۆری هه‌ناسه و نازانرێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و گازه‌یان هه‌ڵمژیوه جگه له تهنگهنهفهسبوون تووشی چی تر ده‌بن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ که خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، که به‌ته‌مابوون خۆپێشاندان رێکبخه‌نه‌وه، به‌ڵام هێزه سادیسهکانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی په‌لاماریان دان و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ‌گرتوون، ژماره‌ی گیراوه‌کان وه‌ک باس ده‌کرێت که‌م نییه و تا ئیستا به‌رده‌وامه، په‌یامنێره‌که‌مان ده‌ڵێت زیاتر له 150 خوێندکاریان گرتووه و به‌ره‌وه دوکان و گوانتامۆی هێرۆی برایم ئه‌حمه‌دیان بردون، به جنێودان و شه‌قهه‌ڵدان به هه‌ندێکیان وتووه ده‌تانکوژین و ئه‌نفالتان ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان وای به کوردستانپۆست راگه‌یاند، که‌وا پلانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌روا به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌لاماری گرده‌که‌ش بده‌ن و کارمه‌ندانی که‌ی ئێن ئێن و ده‌زگای وشه و به‌رپرسه سیاسیی و ئیدارییه‌کانیش بگرن، سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوی بهێنرێ وتی پلانێکی وا به ده‌سته‌وه‌یه به‌ڵام هێشتا نازانرێت جێبه‌جێ ده‌کرێت یان نا!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






