لە هەڵبژاردنی لقەکانی پارتییدا پاراستن نشوستی هێناوە
10/04/2012, 12:00 (GMT+1)

عه‌لی ته‌ته‌ر بروسكه دژی عه‌لی حوسين سورچی بۆ پاراستن ناردووه
سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌مرۆ نزيك له عه‌لی ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقی سۆرانی پارتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی و ئه‌ندامی باڵای پاراستن و به‌رپرسی لقی سۆرانی پارتی بروسكهيهكی له دژی عه‌لی حوسێن سورچی به‌رپرسی لقی ٢ هه‌ولێری پارتی بۆ پاراستن ناردووه، به هۆی ئاشكرابوونی ده‌ستتێوه‌ردانی عه‌لی حوسێن له چۆنێتی كانديد كردن و ده‌نگده‌ران بۆ ئاست و ستافی ناوچه‌كانی ئه‌و سنوره.
ئه‌مه پاش ئه‌وه هاتووه، كه پاراستن هه‌موو توانای خۆی خستۆته گه‌ڕ تا كۆنترۆڵی ته‌واوی ستافهكانی لقه‌كانی پارتی بكات و له ژێر كۆنترۆلی مه‌كته‌بی سياسی و باڵی نێچيره‌ڤان بارزانی ده‌ربكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌ك له پاراستنی مهسيفهوه به نهێنی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، کە پاراستن ته‌نها له لقی ٤ ی پارتی سهركەوتنی به‌ده‌ست هێناوه به پێی ئامارەکانی نیو پاراستن دەرکەوتووە، کە له سه‌دا ٦٥ كاديرانی باڵی مه‌كته‌بی سياسی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنيان به‌سه‌ر باڵه‌كه‌ی مه‌سرۆر بارزانی و پاراستن به ده‌ست هێناوه.
له سنوری كه‌ركوكيش وه‌ك ئه‌و سهرچاوهیي پاراستنی مه‌سيف سه‌لاحه‌دين ئاشکراكردووه، سه‌لاح ده‌لۆ به هه‌موو توانايه‌وه دژی پياوهكانی پاراستن كاری كردووه و له سنوری گه‌رميان له سه‌دا ٩٠ بالَی مه‌كته‌بی سياسی سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ست هێناوه نه‌ك پاراستن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






