لهشهڕوپێكدادانێكدا له‌شاری سنه چه‌ندین كه‌س كوژران‌و برینداربوون
08/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئاژانسه‌كان، ئاوێنه: به پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له مه‌یدانی ئیقباڵ (ئازادی)ی شاری سنه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له هێزه ئینتیزامییهكانی ئێران دهكهنو چه‌ند كه‌سێكیان لێدهكوژنو بریندار دهكهنو دواتر له شوێنی شه‌ڕه‌كه ده‌رباز ده‌بن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس لهوهدهكهن به‌دوای ئه‌وه‌ش هێزه‌كانی ئێران ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ته‌قه كردن كه به هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س له خه‌ڵكی شاری سنه ده‌كوژرێن‌و بریندار ده‌بن.
له‌م په‌یوه‌نده‌دا جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ی ئینتیزامی پارێزگای كوردستانی ئێران له لێدوانێكدا بۆ میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند له‌م شه‌ڕو پێكدادانه‌دا 5 كه‌س كوژران‌و 9 كه‌سیش برینداربوون كه خه‌ڵكی سڤیلیش له ناوقوربانییهكاندا به‌رچاو ده‌كه‌ون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆیانه‌وه ته‌نیا ژماره‌ی كوژراوه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌ت به 9 كه‌س ناولێدهبهن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






