دەست لەكاركێشانەوە لە لەقى12ى پارتى بەردەوامى هەیە...
23/08/2011, 12:00 (GMT+1)

لەناوچەى هەڵەبجەش چەندین كادرو ئەندام ناوچەوكارگێر ِبە هۆى چەندكێشەێكەوە لەگەڵ لەقدا دەستیان لەكاركێشاوەتەوە. بەهەمان شێوە لەخورماڵیش بەهۆى دانانى كۆنەدزى لقى12 بە بەرپرسى تازەى ناوچە، كارگێڕى ناوچەكەیان كەبراى شەهیدەو كەسایەتى كۆمەڵایەتى شارەزورە دەست لەكاركێشانەوەى خۆى ڕگەیاندوەوناوچە كەى بەجێهێشتوە،بۆ ڕۆژى دواى دایكى نابراو كەدایكى شەهیدیشە بە جنێودان چوەتە سەربارەگاى لەق لەهەڵەبجە بەدەنگى بەرز لەناوبینایەى لەقدا قسەى ناشیرینى بەهەمووكارگێڕو بەرپرسى لەق ووتوەوپاشان بەجنێودان توڕەیەكى زۆرەوە چوەتەو دەرەوە. شایەنى باسە چەند ناوچەێكى تریش بێزارى وناڕەزاى خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بە بەرپرسى لەق كەبەئاشكرا بۆ هەرئیمتیازوئیش وكارێك وحسەێك كەدەدرێت بە لەقەكە زیاتر وەك هەورامێك بیر دەكاتەوە لەوەى كەبەرپرسى لەقە وئەفزەلیەت دەدات بەناوچەى هەورامان وبە شێك لەهەورامیەكانى نێو بارەگاى لەق لەبەر ئەوەى لەبازنەى ستافەكەى خۆى دان بەڵگەش بۆ ئەمە لەوەتەى بانگەشەى كۆنگرەى13 دەستى پێكرد تابەئەمڕۆ تەنها لەسنورى ناوچەى هەرامان ژمارەى ئەو كەم ئەندامانەى كەلەڕێگەى دكتۆرێكى خوشكوزایەوە لەوەزارەتى پێشمەرگە كردویەتى بەرامبەرە بەژمارەى ئەو كەم ئەندامانەى كەلە (10) ناوچەكەى تر كراوە. بێجگەلەوەش بەڕادەێك دەستى لەگەڵ بەرپرسى ناوچەى هەورامان تێكەڵ كردوە بەئاشكرا هەموو هەیئەتى لەق لەو كەین وبەینەیان بەئاگا بون ، لەگفتوگۆێكمان لەگەڵ یەكێك لەئەندام لەقەكان ئەوەى نەشاردوە ووتى كار گەیشتوەتە ئەوەى پێ دەچێت بەم نزیكانە بڕیارى پلە بەرزكردنەوەى ئەو ئافرەتە بدات بۆ كارگێڕى لەق نەوەك لەبەر لێهاتوى بەڵكو لەبەر ئەوەیە زیاترلێ ى نزیك بێتەوە. ئەم كاروكردەوانەى بەرپرسى لەق و زیندو كردنەوەى سابقەى خۆى واى كردوە ڕۆژ بەڕۆژ كادرو جەماوەرى پارتى زیاتر دوربكەونەوە...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






