په‌رله‌مانتارێکی سویسری: به‌ڵێ هه‌ڵه‌بجه جینۆسایده
24/03/2010, 12:00 (GMT+1)

لهدانیشتینێکی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ ناوبراو، نوێنه‌رانی چاک کۆمه‌ڵێک دۆکیۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به زمانه‌کانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی پێدا، ناوبراو تێگه‌یشتنێکی باشی هه‌بوو بۆ کێشه‌ی کورد به گشتی و کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌نفال و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و رایگه‌یاند، که ئه‌و پشتگیری له بوونی ئه‌و دوو رووداوه به جینۆساید ده‌کات، وه کۆمه‌ڵێک رێگاوشوێنی ئسوڵی و یاسایی نیشانی نوێنه‌رانمان دا ،که بۆ به جینۆسایدناساندنی ئه‌و که‌یسه له‌سه‌ر ئاستی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی سویسرادا کاری بۆ بکه‌ین.
شایه‌نی باسه له‌و دانیشتنه‌دا نوێنه‌رانمان جه‌ختیان له‌سه‌ر کارکردن بۆ که‌مپینی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و که‌یسه کردوه‌وه و سوپاسی ناوبراویان کرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که به‌رامبه‌ر کورد به گشتی و مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها ستایشی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرییان کرد بۆ هه‌ڵوێست و کاره‌کانی به‌رامبه‌ر به دۆزی کورد.
چاودێری كوردۆساید-چاك / کۆمیته‌ی سویسرا
www.kurdocide.com
24.3.2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






