وێنەی چەند باندێکی تیرۆریستانەی لاهور و مەحمود سەنگاوی لە گەرمیان
08/12/2013, 12:00 (GMT+1)

ئەم وێنانهی کە دەست کوردستانپۆست کەوتووە، وێنەی ئەو پیاوکوژانەیە کە رۆژی ٤ / ١٢ / ٢٠١٣ لە کەلار، رۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی)یان تیرۆرکرد.

هەژاری ئاسایش

حەیدەر عەبدولڕەحمان

گۆران گەوهەر
بۆ زانیاریی پێش چەند رۆژێک، گۆران گەوهەر لە خوشکەزایەکی شیخ کەریمی بەرپرسێکی یەکێتی داوە، کە ئەویش ویستوویەتی نەوت دەربهێنێت، بە دەم تێهەڵدانەوە وتوویەتی کەس بۆی نییە، لەم چاڵانە نەوت دەربهێنێت و بفرۆشێت، شێخ کەریم کە ئەمیش یەکێکە لە تاڵانکەرەکانی نەوتی کوردستان، تەلەفون بۆ مەحمود سەنگاوی و شێخ جەعفەر دەکات، دەڵێت ئەگەر بێتو لە ماوەی دە رۆژدا گۆران گەوهەرم تەسلیم نەکەن، من بۆ خۆم ئیجرائات دەکەم، ئەوانیش گاڵتەیان بە هەڕەشەکەی هاتووە، هەر بۆیە دە رۆژەکەش تێپەڕی بەلام شێخ کەریم هیچی پێنەکراوە و بێدەنگ بووە.
ئەم هەوالە ئەوەش روون دەکاتەوە، کە ئەمانە نەک بە کاری تیرۆریستانەوە خەریکن، بەڵکو خەریکی تاڵانکردن و بردنی سامانی کوردستانیشن.
٤) تا ئیستا وێنەی گۆران بەرزانمان دەست نەکەوتووە، کە یەکێکە لەبەشداربووەکانی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی و پێشتر ئێمە لە راپۆرتە هەواڵەکەماندا ناومان هێنابوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






