یه‌كیتی پیشنیازی لادانی ره‌شید تاهیر جیگری وه‌زاره‌تی دارایی پارتییان له نیچیره‌ڤان بارزانی كردووه
06/06/2012, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی تایبه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د جیگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردین، كه یه‌كیتی نیشتیمانی داوایان له نیچیره‌ڤان بارزانی كردووه" تا هه‌ندێك له به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی پارتی له كابینه‌كه‌ی دوربخاته‌وه، له‌وانه ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی(پارتی)، له‌سه‌ربوونی زیاتر لە ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت و دزیی، كه بۆته باسی گشت چین و تویژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
شایانی باسه ره‌شید تاهیر زیاتر له 18 ساڵه له‌وه‌زاره‌تی دارایی پارتی چه‌ندین پله‌ی جۆراو جۆری بینیوه، له دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تەوه بۆته جێگری وه‌زاره‌تی دارایی و به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كاتی رژێمی به‌عس وێرای ئه‌وه‌ی به‌عسی بووه ره‌شید تاهیر ناسراو به ره‌شید خنسی له كێلگه‌ی په‌له‌وه‌ر فه‌رمانبه‌ر بووه و دووجار له‌سه‌ر دزیی سزا دراوه ، ئه‌مرۆش بۆته خاوه‌نی زیاتر له 240 ملێۆن دۆلاری ئه‌مریكی به گشت موڵك و زه‌وی و بیناسازی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






