فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن و كوردستانى لەسەر پاراستنى بنەكەكانى دەنگدان رێك ناكەون
12/10/2011, 12:00 (GMT+1)

بورهان رەشید گوڵە ئەندامى لیژنەى یاساى لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راى گەیاند: ئەمرۆ چوار شەممە هەردو لیژنەى ناوخۆ و یاساى لەپەرلەمانى كوردستان كۆبوونەوە لەسەر پرۆژە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان گفتوگۆى لەسەر كرا.
گوڵە رونیشى كردەوە زۆربەى خاڵە كان گەیشتونەتە رێكەوتن و تەنها خاڵێك كە ناكۆكى لەسەرە ئەویش پاراستى بنەكانى دەنگدانە كە لیستەكانى ئۆپۆزسیۆن داوا دەكات پۆلیس ئەم بنكانە بپارێزێت، بەڵام فراكسیۆنى كوردستانى داوا دەكەن هێزەكانى ئاسایشى و پۆلیس و سەرجەم هێزەكان بەشدار بن لە پاراستنى بنەكەكانى دەنگدان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






