<

دوو شەممە لە هەڵەبجە خۆپیشاندانە

15/05/2010, 12:00 (GMT+1)
بانگەوازێك بۆ خەڵكى هەڵەبجە و دەوروبەرى ئاگادارتان دەكەینەوە كە ڕۆژى دوو شەممە ڕێكەوتى 17-5-2010 خۆپیشاندانێكى ناڕەزایی ڕێكدەخرێت بە مەبەستى ئیدانەكردن و دەربڕینى ناڕەزایی بەرامبەر ئەو دەستەتیرۆرستەى كە سەردەشت عوسمانى ڕۆژنامەنوس و خوێندكارى زانكۆى تیرۆركرد......

ئامادەبوونتان نیشانەى ئازادیخوازیتانە

بەروار و ڕۆژ: دووشەممە 17-5-2010
كاتژمێر :4ى پاش نیوەڕۆ
شوێنى دەست پێكردن: فولكەى عومەرى خاوەر
شوێنى مەراسیم: بەردەم باخى گشتى هەڵەبجە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست