دوو کارمه‌ندی که‌ناڵی گه‌لی کوردستان وازیان هێنا، ئێمه‌ش به‌ڕێوه‌ین
05/05/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌ددام شه‌ریفتر و که‌م ناشرینتر و به موڕالتر بوو له بارزانیی و له تاله‌بانی، دیسان ئه‌مان رقیشیانان له سێبه‌ری خۆیانه، له گوڵه چونکه چونکه بۆنی خۆشه، به بینینی تێکده‌چن، له‌به‌رزی ده‌ترسن چونکه باڵایان کورته، له له‌ڕیی و لاوازی سڵ ده‌که‌نه‌وه چونکه ورگیان وه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ته‌جاوزی کردووه، هاتۆته پێشه‌وه، رقیان له هه‌موو شتێکه ته‌نها له خیانه‌ت و له ناپاکیی و له دۆلار نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن، به‌عسییش نه‌یکردووه، یان کردوویانه به‌ڵام ئه‌مان نه‌بوون و شه‌رمیان کردووه، به‌عس مانای شه‌رم و شه‌ره‌فی ده‌زانی، ئه‌مان شانازیی به نه‌بوونیه‌وه ده‌که‌ن.
ئێمه کۆمه‌ڵێک له کارمه‌ندانی که‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی کوردستانین ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆیه نووسی له داخی ئه‌وه‌ی بیستمان ئه‌مڕۆ، دوو هاریکاری خۆشه‌ویستی خۆمان له‌و که‌ناڵه ده‌رکران، یان راستتره بڵێین وازیان هێنا. چ ده‌رکردن، یان وازهێنان بێت هه‌ردووکیان راسته، چونکه کاتێک زانیان ئه‌مانه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی چه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدا نیین، پاڵیان پێوه‌نان، به‌وازهێنانیان له که‌ناڵه‌که‌یان دووریان خستنه‌وه، چونکه ئه‌م دوانه له‌و که‌سه دڵسۆزانه بوون، پێیان خۆش نه‌بوو که به زۆر هه‌واڵی نادروست و درۆیان بخوێننه‌وه، ئه‌و دوانه‌ش (کاکه هاوڕێ تۆفیق و ره‌نج فه‌همی)یه، هه‌ردووکیان بێژه‌ری هه‌واڵه‌کان بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیدی رازیی نه‌بوون هه‌واڵی درۆ و دروستکراو به زۆر بخوێننه‌وه و دژی ئۆپۆزیسیۆن به ده‌نگی زوڵاڵی خۆیان قسه بکه‌ن، به‌لام ناچار ده‌کران ئه‌و کاره بکه‌ن، هه‌ر وه‌کو ئێمه‌یان ناچارکردووه درۆ بکه‌ین، ئه‌مه وای کرد ئه‌وان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رببڕن، دواجار وازبهێنن و ئه‌وانیش پاڵیان پێوه‌نان، واته ده‌ریان کردن.
ناڕه‌زایی گه‌یشتۆته ئاستێکی وا خه‌ریکه ورده ورده خه‌ڵکی ده‌ست له کارده‌کێشنه‌وه، ئێمه‌ش به‌مزوانه ئاشبه‌تاڵ ده‌که‌ین و واز ده‌هێنین.
بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه، بڕوخێت راگه‌یاندنی درۆ، بڕوخێ که‌ناڵی چه‌واشه‌کار و خیانه‌تکار
کۆمه‌ڵێک له کارمه‌ندانی که‌ناڵی گه‌لی کوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






