24 خیزان ناو شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا(نازستی)ئیمزایان له‌دژی سامان بارزانی كۆكردۆته‌وه
30/06/2012, 12:00 (GMT+1)

چه‌ند رۆژێكه كیشه و رووداوی سه‌یر و كومه‌ڵایه‌تی له‌ناو شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا (ناز ستی)سه‌ری هه‌ڵداوه به‌وه‌ی سامان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی لهساختمانی ژماره(D) له نهۆمی (9) و چوار4 شوقه‌ی هه‌یه، شه‌و رۆژ بۆته کردوویه‌ت شوێنی ئافره‌تانی سۆزانی بیانی و خۆماڵی ، به‌مه ژیانی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ساختمانه تیك چووه.
سه‌رچاوه‌یك له كوڕه په‌رله‌مانتارێكی پارتییه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردووین، كه رۆژ نییه5 تا 6 سۆزانی به وه‌نه‌وشه ڕه‌شه‌كانی سامان بارزانی نهگهیهنرینه ناو شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا و کاری کردۆته سه‌ر سومعه‌ی خه‌ڵكی دانیشتووی ناو ئه‌و شوقانه، له زمانی یه‌کێک له دانیشتوانی ئه‌و شوقانه، که ده‌ڵێت ئێمه روومان نایه‌ت بڵێین شوقه‌کانمان له فڵانه شوێنه، چونکه وا ده‌زانن ئێمه‌ش یه‌کێکین له ماڵه له‌شفرۆشه‌کان. ئه‌مه‌ش له‌كاتیكدا به ته‌واویی ئاشكرابووه كه له گه‌رمای نیوه‌رۆی چه‌ند رۆژی رابردوودا سامان بارزانی دوای رابواردنی پاره‌ی ئه‌و ئافره‌ته سۆزانیه‌ی نه‌داوه و ئه‌ویش ده‌ستی به‌گریان و هاوار كردووه، دوایی هه‌ڕه‌شه و دهمانچهدهر هینان ئه‌وجا ئافره‌ته‌كه رۆشتووه، له دوێنیشهوه زیاتر له 24 ماڵی دانیشتووی ئه‌و شوقه‌یه ئیمزایان له‌دژی سامان بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رز كردۆته‌وه تا سامان شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا چۆڵ بكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان چۆڵی ده‌كه‌ن و له‌كه‌ناڵه‌كان باسی كیشه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






