پاراستن كه‌مپینی بۆ مه‌ولود ئافه‌ند راگه‌یاند
11/07/2012, 12:00 (GMT+1)

دوای زیاتر له45 رۆژ له رفاندنی مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كورد ئیسرائیل، پاراستن خۆی پێنه‌گیراو سیناریۆكه‌ی خۆی ئاشكراكرد بۆ پێك هێنانی كهمپینیك بۆ به‌دواداچوونی ڕفاندنه‌كه‌ی له رێگه‌ی به‌ناو چالاكوانه مه‌ده‌نیه‌كان و رۆژنامه‌نوس و رێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاند و بۆ ئه‌و كاره‌ش مه‌لازمی یه‌كه‌می زیرڤانی سیروان گه‌ردی به‌رپرسی رێكخراوی ئاسوده و پیاوه‌كه‌ی پاراستن ڕاگه‌یاند.
ئه‌م هه‌وڵه‌ش بۆ ریسوا كردنی ده‌زگای زانیاری و ئیتلاعاتی ئیرانیه، كه ئه‌وان بهبكهری ئه‌و تاوانهههستاون و ئێستا ده‌زگاكانی به‌ناو چالاكوانانی مه‌ده‌نی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو چه‌ند كارێكی دیكه‌ن.
شایانی باسه ئه‌وه‌ش زانراوه، كه مه‌ولود ئافه‌ند له ژێر چاودێری و رێنمایی پاراستن بۆ سلێمانی نێردرا، ئه‌ویش له رێگای سه‌رهه‌نگ محمه‌د ڕه‌مه‌زانی به‌ناو رۆژنامه‌نووس، که پیاوی پاراستن و زێره‌ڤانییه، تا گرتن وه‌ک یاوه‌ر له‌گه‌ڵییدا بووه.
ئهمهشتهواوی هه‌واڵه‌یه، كه له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك لهئاكاونتی سیروان گه‌ردی بلاوكراهوتهوه.
http://www.facebook.com/sirwan.gardy?ref=ts
سه‌رچاوه‌كه، له نووسینگه‌ی هۆشه‌نگ له‌ئاژانسی پاراستنه‌وه زانراوه، كه هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاژانسی پاراستن له پشت ئه‌و كاره‌وه‌یه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






