له وهڵامی چەواشەیەکی راگەیاندنی یەکێتی: تالەبانی حەبیبولای لە مەرگ ڕزگارنەکردووە
28/12/2010, 12:00 (GMT+1)

کوردستانپۆست بۆ ئاشکراکردنی هۆی دواخستنی له سێدارهدانی حهبیبهڵڵا بفهرموون سەیری لینکی ماڵپەری فورات نیوز بکەن، کە ماڵپەرێکە لە هەوادارانی پکک و کەچەکە و بەدەپە نزیکە، بەپێی هەواڵەکە، ئەو کاتهی لەگەل ئەحمەدی نەژاد بەشداری کۆنگرەیەکەیان کردبوو لەئەستەنبۆل، داوا لە تالەبانی کراوە دیدارێکیان بۆ وەربگرێت، کاری تاڵەبانی لەم مەسەلەیە، تەنیا رێکخستنی دیدارهکه بووە لە نێوان ئەحمەدی نەژاد و ئەحمەد تورک لهگهڵ سەرکردەکانی تر. شایانی باسه لەو دیدارەدا تاڵەبانی ئامادە نەبووە، ئەوانیش ڕاشکاوانه بە ئەحمەد نەژادیان وتووە، که بە لە سێدارەدانی حەبیبولا، نەک هەر کوردەکانی ڕۆژهەڵات، بەڵکو کوردانی باکوریش کاردانەوەی توندیان دەبێت. ئەم ههڕهشهیه هۆکارێک بووە بۆ ئهوهی بریارهکه جێبهجێ نهکرێت . کەچی تاڵەبانی و حزبەکەی ئەوەندە بێشەرمن شەونخونی و نارەزایەتی بەرفراوانی هەموو پارت و ناوەندە سیاسیی و مرۆ دۆستەکانی کردە دەستکەوتی خۆیان لەجێبەجێنەکردنی سزاکە.
دەقی لینکەکە بە زمانی کوردی و تورکی:
http://www.firatnews.com/index.php?rupel=nuce&nuceID=38014
http://ku.firatnews.com/index.php?rupel=nuce&nuceID=9428
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






