ژماره‌یه‌کی زۆری له‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به پارتی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان ته‌سلیم به "گۆڕان" ده‌بنه‌وه..
26/02/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی زیادکرد و وتی: هۆکاری نهێنییه‌که‌ی بۆ نانبڕاندنهکهیان گه‌ڕانده‌وه ، ئه‌و که‌سانه دوو دوو یا به‌ته‌نها په‌یوه‌ندیان کردووه و نایه‌نه‌وێت ئاشکراببن ، بۆئه‌وه‌ی مووچه‌کانیان به‌رده‌وام بێت و ویژدانی خۆشیان ئاسووده بکه‌ن.
ده‌رهه‌ق به هه‌ڵوێستی گۆران ، سه‌رچاوه‌که ووتی: گۆران پێشوازییان لێ ده‌کات و وه‌ک پشتیوانان له نێو جه‌ماوه‌ر که هیچ سیفه‌تی رێکخستنییان نییه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
چاودێرێکی سیاسیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی به لۆژیکانه له‌قه‌ڵه‌مدا وتی: ئه‌گه‌ر پارتی بوونی هه‌بوایه له‌و ده‌ڤه‌ره هه‌رگیز زرێڤانی له بادینان نه‌ده‌هێنا ، ئه‌مه خاڵی یه‌ک ، خاڵی دووه‌میش تۆ سه‌یر بکه خۆپیشانده‌ران که خه‌ڵکی خۆڕسکن و هیچ رێکخستنێکی دیاری‌یان له پشت نییه ، ته‌نها باره‌گاکانی پارتی ده‌که‌ن ئامانج ، هۆکاره‌که‌شی بۆ مێژووی شکست‌خواردووی ئه‌و حزب و بنه‌ماڵه ده‌سه‌لاتداره تالانجییه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، راسته له خراپه‌کاری یه‌کێتی هاوتای پارتییه ، به‌لام یه‌کێتی ئه‌وه‌نده لاوازه نایه‌وێت ئیحتکاک له گه‌ڵ خه‌ڵکی رووبدات و جه‌ماوه‌ر تۆله‌ی شۆڕشگێرانه‌یان لی بکاته‌وه. به کورتی پارتی حزبێکی پیسکه(مه‌نبوز)ه و وه‌ک تیرۆریست و تاڵانچیی ده‌بینرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






