هه‌والێکی گرنگ.. نێچیر له دوای نووسینه‌که‌ی گۆڤاری گولانه..
01/04/2010, 12:00 (GMT+1)

کوردستانپۆست داوای ته‌ئکیدکردنه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌که کرد که به‌ڵگه چییه نێچیر له دوای ئه‌و نووسینه‌وه‌یه ، سه‌رچاوه‌که ووتی باشترین و کۆنکریت ترین به‌ڵگه ده‌توانم ئاوا بۆ خوێنه‌رانتان بخه‌مه‌ڕوو:
رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ریپۆرتاژه له گۆڤاری گوڵان ، دکتۆر به‌رهه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئهنجونمهنی وه‌زیرانی نه‌کردووه، په‌یوه‌ندی به مه‌سعود و نێچیر کردووه ، ئه‌وانیش هه‌ریه‌که و به رێگای نووسینگه‌کانیانه‌وه ناوه‌ڕۆکی ئه‌و وتاره یا ریپۆرتاژهیان ره‌تکردۆته‌وه ، به‌ڵام جه‌لال و به‌رهه‌م دوایان کردووه که بۆ ره‌دی ئیعتباری دکتۆر به‌رهه‌م گوڵان دابخرێت و پێداگری زۆریان کردووه ، له‌سه‌رداوای جه‌لال مه‌سعود به‌یانی رۆژی 31/3/2010 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که‌ی بانگکردووه بڕیاریداوه گۆڤاره‌که بوه‌ستێنێت ، هه‌ر بۆ ئێواره پێیڕاگه‌یه‌نراوه گۆڤاره‌که با به‌رده‌وام بێت و هیچ ئیجرائاتیک ناکرێت تا هاتنه‌وه‌ی نێچیر له تورکیا . ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌یه که نێچیر به‌دوای ئه‌و ریپۆرتاژهوهیه ، چونکه ئه‌گه‌ر مه‌سعود ویستبێت گۆڤاره‌که بوه‌ستێنێت ، نێچیر فه‌رمانی به به‌رده‌وامبوونی داوه و هه‌ربۆیه داوایان لێکراوه به‌رده‌وام بن تا هاتنه‌وه‌ی نێچیر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان







