ئاكرێ .. ئەفسەرێكى ئاسایشى گشتى هەولێر وكەسێكى تر دەكوژرێن لە ناحیەى گردەسێن !! تازهکراهتهوه
14/01/2010, 12:00 (GMT+1)

بە پێى ئەو زانیاریانەى بە دەستمان گەیشتوون ئەفسەرى ئاساییشى گشتى بە ناوى (حەمە رەش) گیان لە دەست دەدات وداواكراوەكەش دەكوژرێت . تا ئیستاش ناوى داوالێكراوەكە نەزانراوە كە كێیە وتاوانە كەشى چییە!! ئەوەى دەزانرێت دەربارەى كەسەكە ئەوەیە كە (شێروانى) یە .
سەرچاوەیەكیش كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتى" كەسە داوالێكراوەكە شێروانى یە وپێش دوو ساڵ ونیوێك بە هوكارى كێشەیەكى كومەڵایەتى دەڤەرى بارزانى جێهشتووە ولە ناحیەى گردەسێن جێگیر بوو وە تا شەوى رابردوو كە بە دەستى مەفرەزەى ئاساییشى گشتى دەكوژرێت بێجگە لەویش ئەفسەرێكى ئاساییشی گشتى هەولێریش دەكوژرێت .
کوردستانپۆست : به سوپاسهوه خوێنهرێکی بهرێز ههندێ زانیاری پیڕاگهیاندین لهسه کهسی کوژراو : ناوی کهسی کوژراو (چقزی)ه و خهڵکی گوندی بهرسیاڤه و شێروانییه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






