كيشه كه‌وتۆته نێوان عه‌بدولكه‌ريم جومعه و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ
25/11/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه كه وه‌ك موساته‌حه‌ی پرۆژه‌كان و ته‌نده‌ر لێدان هه‌ر يه‌كه‌يان مزايهدهی زياتر به‌سه‌ر ئه‌وی ديكهيانهوه كردووه، دواجار هه‌ردوو خانمەکە به‌ر عه‌بدولكه‌ريم جومعه كه‌وتووه، ئەو پیاوەی بۆی ئەم دوو خانمەی هێناوە 2000 دۆلاری پێدراوە هه‌ردوو خانمه‌كه‌ش جگه له خه‌رجيه‌كانی هاتن و چوون و هۆتيلهكانيان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ، يهكی 10000 ده هه‌زار دۆلاريان دراوه‌تێ، واته يه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار بۆ هه‌ريه‌كه‌يان.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول تا سه‌عات 3 نيوه شه‌و له باره‌كه ماته‌وه و دواتر ئه‌ويش خانمێکی توركیان بۆ هيناوه و به هه‌ر 4 سه‌ياره تاهوه ره‌شه‌كه خانمە تورکەکەیان بردووه. وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسيكردووه خه‌رجی ته‌نها يه‌ك شه‌وی ده‌رباز كۆسره‌ت بە کرێی ئەو خاانمەوە 15000 هه‌زار دۆلار بووه.
ئه‌مه‌ش به شيكه له هه‌واڵی به‌رپرسانی كورد له شه‌وانی سووری هه‌ولێردا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






